جەختی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەن لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەندێ وڵاتان لە سەرەتای دەستپێکی دانوستانی ڤیەندا بە هەڵە دەچن، وتی: جەختی ئێمە لەم دانوستانانە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە داوامان لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کردووە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئێستادا بمێنێتەوە و ئیزن نەدات هەندێ وڵاتان مەبەستە سیاسییەکانی خۆیان لە ڕێگای ئاژانسەوە بەرنە پێشەوە.

ئەو داکۆکی کرد: ئاژانس باش دەزانێت خراپەکاری و کردەوە تیرۆریستییەکان کە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە لە ئێراندا بەڕێوە چوو، کاریگەری زۆری لە سەر ڕەهەندە تەکنیکییەکان دەبێت.

خەتیب زادە هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی هەندێ وڵاتانی ڕۆژاواییش وتی: جەختی ئێمە لە دانوستانەکانی ڤیەن هەڵوەشانەوەی گەمارۆ یەک لایەنە نایاساییەکانە کە دژی ئێران دانراون.

ئەو هەروەها داکۆکی کرد: ئێران بە ئیرادەیەکی جیدی و بەمەبەستی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دەچێتە ڤیەن و هیوادارین ئەم دانوستانە ئاکامی باش و سەرکەوتوانەی ببێت.

News Code 40060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =