بە پێی هەواڵی مێهر, سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە وێڕای ئاماژە بە دۆخی نالەباری وڵات, داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختەی کرد.
دەمیرتاش لە لاپەڕەی مەجازی خۆی لە کاردانەوە بە دابەزینی بایەخی پارەی تورکیا لەم رۆژانەی دواییدا, داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختەی کردووە.
ئەو وتیشی: تورکیا وڵاتێکی هەژار نییە بەڵکوو زۆر خراپ ئیدارە دەکرێت. کۆمەڵگای تورکیا جگە لە دەنگدانی هەڵە, تاوانێکی نەبووە و تاقە رێگای رزگار بوون لەم دۆخە هەڵبژاردنی پێش وەختەیە.
سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لە خەڵک کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێش وەختە هەوڵ بدەن.
News ID 40037
Your Comment