بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی لە لیدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەلاتی ناڤین لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک، سەبارەت بە دۆخی سووریا و بەتایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە، ئاماژە کرد ئەگەر دۆخی سووریا باشتر بێت ناوبراو ئامادەیە بۆ یارمەتی بە بەدی هاتنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بچێتە ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان زیادی کرد کە پێویستە، ئیدارەئ خۆسەرئ کوردستانی سووریا، بۆ نەهێشتنی هەستیارییەکانی تورکیا لە پەکەکە دووری بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە سیستەمی دەسەڵاتداری ئێستای کوردستانی سووریا، درێژەدەری رێگای پەکەکەیە، وتی کە دوور بوونەوەی ئەو سیستەمە لە پەکەکە یارمەتیدەری کوردەکانی دیکەش دەبێت، چونکوو هەموو کوردەکان لە سووریا لە پەکەکە نزیک نین.
مەسروور بارزانی سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا وتی کە هەرێم لە لەشکەرکێشی زیاتر و داگیرکردنی هیچ شوێنێک لە ناوچەکە پاڵپشتی ناکات و ئەبێ رێگاچارەیەک لە نێوان سووریا و تورکیا یان ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا هەبێت و هەرێم لە گفتوگۆی بنەڕەتی و ئەرێنی لە نێوان هەموو لایەنەکان پاڵپشتی دەکات و لەبیر کردنی کێشەکانی هەرگیز ڕێگاچارە نەبووە و نییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باشترین ڕێگاچارە بۆ دۆزی ئێستای کوردستانی سووریاشی دانوستانی کوردی – کوردی وەسف کرد.
بۆچوونی ئێوە