هێرشی ڕەگەزپەرستانە بۆ سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ئورفا

سێ ئەندامی گرووپی ڕەگەزپەرستی ئولکو ئوجاقلاری هیرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ئورفا و نیشانەی خۆیانیان لەسەر دیواری ئەو بینایە کێشا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ ئەندامی گرووپی نەتەوەخوازی توندڕەوی "ئولکو ئوجاقلاری" کاتژمێر 2 و نیوی بەرەبەیانی دووشەممە هیرشیان کردە سەر باڵەخانەی پارتی دیمۆکراتی گەلان لە ئورفا و دوای هەوڵی ناسەرکەوتوو بۆ شکاندنی دەرکەی بیناکە، بە رەنگ لەسەر دیوارەکەی نیشانی ئولکو ئوجاقلارییان کێشا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وێنەی ئەو سێ کەسە لە کامێرا چاوەدێرییەکان نیشانی دەدات کە دەمێک بۆ شکاندنی دەرکەی بیناکە هەوڵیان داوە. چیغدەم قاراکچیلی هاوسەرۆکی ئەو پارتە لە ئورفا، وتی: ئەو بینا لە درێژەی شەو و ڕۆژدا لە ژێر چاوەدێری پۆلیسدایە. بەڵام نادیارە کە چلۆن سێ کەس ێن و ماوەیەک لەبەردەم باڵەخانەکە دەوەستن و هەوڵی شکاندنی دەرکەکەی دەدەن. ئەوان ئەو بوێرییەیان لە کوێوە هێناوە؟

قاراکچیلی هێرشبەرەکان دەخاتە بەردەنگەوە و دەڵێت: دێن و ‌هێرش دەکەن، ڕوو لە کامێراکە دروشم دەدەن و دروشم دەنووسن. بە ئەو کارانەتان دەبنە هۆی ئەوەی کە ئێمە زیاتر هەوڵ بدەین بۆ مافەکانمان. ئێمە لێتان ناترسین و ڕادەست نابین و تا ئاخر لە بەرانبەر هێرشەکانتان دەوەستین.

News Code 39991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =