بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری پرنسا لاتینا، ڤیلادمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی نەتەوەیی تەلەڤیزیۆنی ئەو وڵاتە، ڕۆژاوای هۆکاری ئاوارەیی کوردەکانی عێراق لە سنوورەکانی بیلاڕووس و لەهستان وەسف کرد.
ناوبراو وتی: ئێمە نابێت هۆکاری سەرەکی ئەو کۆچانە لەبیر بکەین؛ بیلاڕووس هۆکار نییە بەڵکوو ڕۆژاوا و وڵاتانی ئەورووپی هۆکاری سەرەکی ئەو قەیرانەن.
پووتین جەختی کرد هۆکاری سیاس، ئابووری و سەربازی هۆکاری دروست بوونی قەیرانی بوونی هەزاران پەناخواز لە سنوورەکانی لەهستان و بیلاڕووسە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە بوونی هەزاران کوردی عێراق لە نێو پەناخوازانێک کە لە سنوورەکانی لەهستان و بیلاڕووس بێ چارەنووس ماونەتەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق بو رێبەریی ئەمریکای هۆکارەکەی وەسف کرد و وتی: یەکێک لە لایەنەکانی ئەو قەیرانە، سەربازییە چونکوو ئەوان لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق بەشداریان کرد و ئێستا هوزاران کەس لە کوردەکانی عێراق لە نێو پەناخوازانن.
Your Comment