ئەمریکا تاوانباری سەرەکی دۆخی ئێستایە/پێداویستی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە گفتوگۆکان داهاتوو لە ڤیەنا، وتی: ئەمریکا تاوانباری سەرەکی دۆخی ئێستایە و دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا و بێ بەڵێنییەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی، بێ متمانەیی بە شێوەیەکی بەربڵاو زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە گفتوگۆی تەلەفۆنی شەوی دووشەممە سەبارەت بە دوایین دۆخی پێوەندییەکانی دوولایەنە، گفتوگۆکانی ڤیەنا و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێکەوە قسەیان کرد.

لە ئەو پێوەندییەدا لایەنەکان لەسەر گرینگ بوونی هاوکاری لە بوارەکانی پیشە، وزە، هێزگە، کشتوکاڵی، پزیشکی، زانست و تەکنۆلۆژیا و ژینگە جەختیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر بابەتی گفتوگۆکانی داهاتوو لە ڤیەنا، وتی: ئەمریکا تاوانباری سەرەکی دۆخی ئێستایە. هەروەهاچوونە دەرەوەی ئەمریکا و بێ بەڵێنییەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی، بێ متمانەییان بە شێوەیەکی بەربڵاو زیاد کرد. لەواتە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەمارۆکان زەوورەتە. ناوبراو هەروەها زەروورەتی دوور کردنی لایەنە ئەورووپیەکان لە دەرکردنی بەیاننامە و لیدوانە ئاڵۆزکەرەکان هێنایەوە بیر.

News Code 39913

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =