بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جروزالیم پۆست، گرووپی هاکری ناسراو بە گۆچانی مووسا ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری ماڵیاتی ئیسرایلیان هاک کردووە.
ئەو گرووپە بڵاو کردنەوەی زانیاری تاکەیی و ڕاپۆرتە داراییەکانی ئەو کۆمپانیاگەلەیان دەست پێکردووە.
گۆچانی مووسا پێشتریش سێ کۆمپانیای گەورەی ئەندازیاری لە ئیسرائیلیان هاک کردبوو و زانیاریەکانیان بڵاو کردبووەوە.
هەروەها پێشتریش گۆچانی مووسا وێنەیەکی بێنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە لە ژێریدا پەیامێکی هەڕەشەییدا نووسرابوو: ئێمە لە هەموو بڕایرەکانی تۆ هەواڵمان هەیە و سەرەنجام شوێنێک دەپێکین کە چاوەڕوانیت نییە، هەر ئەو جۆرە کە پێشتر کۆمپانیا تایبەتەکانی ئیسرائیل هێرشی سایبریان کرایە سەر و زانیاریی سەدان بەکارهێنەر بڵاو کرایەوە.
Your Comment