AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٦ ٠٩:٢٤

لە هێرشی نوێی "گۆچانی مووسا"؛

کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری ماڵیاتی ئیسرائیل هاک کران

کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری ماڵیاتی ئیسرائیل هاک کران

سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاند کە گرووپی هاکری "گۆچانی مووسا" کۆمانیاکانی ڕااوێژکاری ماڵیاتی ئیسرائیلیان هاک کردووە و زانیارییەکانیان لە ئەو بارەوە بڵاو کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جروزالیم پۆست، گرووپی هاکری ناسراو بە گۆچانی مووسا ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری ماڵیاتی ئیسرایلیان هاک کردووە.

ئەو گرووپە بڵاو کردنەوەی زانیاری تاکەیی و ڕاپۆرتە داراییەکانی ئەو کۆمپانیاگەلەیان دەست پێکردووە.

گۆچانی مووسا پێشتریش سێ کۆمپانیای گەورەی ئەندازیاری لە ئیسرائیلیان هاک کردبوو و زانیاریەکانیان بڵاو کردبووەوە.

هەروەها پێشتریش گۆچانی مووسا وێنەیەکی بێنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە لە ژێریدا پەیامێکی هەڕەشەییدا نووسرابوو: ئێمە لە هەموو بڕایرەکانی تۆ هەواڵمان هەیە و سەرەنجام شوێنێک دەپێکین کە چاوەڕوانیت نییە، هەر ئەو جۆرە کە پێشتر کۆمپانیا تایبەتەکانی ئیسرائیل هێرشی سایبریان کرایە سەر و زانیاریی سەدان بەکارهێنەر بڵاو کرایەوە.

News ID 39875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha