بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەكاتی چونەژوورەوەیدا بۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا لەبارەی هۆكاری دورخستنەوەی بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی وتی: "دەركراوەكان؟ ئەوانە دەركراون و هەموانیش دەزانن دەركراون".
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، كۆبونەوەی مەكتبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کە لەزاری سەرچاوەیەکی باڵاوه دەستیکەوتوە، لەو كۆبونەوەیەدا، بڕیار لەوادەی کۆبونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی دەدات.
لەدوای ڕوداوەکانی هەشتی تەمموز، ئهنجومهنى سەرکردایەتی یەکێتیی نەیتوانیوە کۆببێتەوە، بەڵام دوای کۆبونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی مەکتەبی سیاسی کە تیایدا لاهور شێخ جەنگیو سێ سەرکردایەتی دیکەی ئەو حزبە لەیەکێتی دورخرانەوە، ئێستا یەکێتی دەیەوێت بۆ یەکەمجار کۆبونەوەی ئاشکرای ئەنجومەنی سەرکردایەتی ببەستێت.
سەرچاوەکەی شارپرێس كه لەبەر هەستیاری بابەتەکە داوایکرد ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە لەبارەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی وتی:"لەوێدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەدرێت، لەوانە ڕێکخستنەوەی هەیکەلی بەڕێوەبردنی یەکێتیی".
بۆچوونی ئێوە