بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا بۆ سەر کۆبانێ، سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک گیانیان لەدەست دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی مێدیایی و ڕۆژنامەڤانی هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: سێ شەڕڤانی ئێمە کە بۆ چاەرسەری پزیشکی چووبوونە کۆبانێ، ڕۆژی رابردوو لە کاتژمێر 17:40 خولەک و لە کاتی گەڕانەوە لە کۆبانێ، لە ناوچەی سرین لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بوردمان کران. لە ئەو هێرشەدا سێ شەڕڤانی هەسەدە بە ناوەکانی هۆزان قامیشلۆ، گولی حەلەب و ئامەد عەفرین، گیانیان لەدەست داوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مێدیاکان دوێنێ لە کوژرانی خەڵکی سڤیل بۆ هەواڵەکە کەلکیان وەرگرتبوو.
شیاوی باسە کە ئەمە دووهەمین هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر کۆبانێ لە پێنج ڕۆژی ڕابردوویە کە کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
Your Comment