بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و هەفتەی وەحدەت، کۆمەڵێک لە میوانانی سی و پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وەحدەتی ئیسلامی، دوێنێ شەممە لە ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی شەهید فەخری زادە، ناوەندی بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمان لە پەردیسی شەهید شەهریاری و هەروەها پێشانگای دوایین دەستکەوتەکانی پیشەی ناڤۆکی سەردانیان کرد.
لە سەرەتای ئەو سەردانە بەهرووز کەمالوەندی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی مافی و مەجلیس و وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا، وتی: یەکگرتوویی بیرمەندانی وڵاتانی ئیسلامی لە ژێر ئاڵای ئیسلامی ئازیز، دەبێتە هۆی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی و بەرز کردنەوەی ئاستی نەتەوە ئیسلامییەکان بەرانبەر دوژمنانی ئیسلام.
ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی هەزاران لێزانی ئەو پیشە لە بواری دۆزینەوە و هەڵکۆڵینی ئۆرانیۆم تا سووتەمەمی ناڤۆکی، ڕادیۆدەرمان و بەکارهێنانی لە پیشە و کشتوکاڵ و... لە ئێران ڕایگەیاند: ئامادەین لە گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بۆ ئاسایش و خۆشبژێوی خەڵک و کۆمەلگای ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلام هاوکاری بکەین تا هەموومان پێکەوە ڕێگای شارستانیەتی نوێ ئیسلامی هەموار بکەین.
Your Comment