بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان هەندێ وردەکاری نوێیان سەبارەت بە هێرشی شەوی پێشوو بۆ بنکەی ئەلتەنف خستە ڕوو.
ئەم سەرچاوانە بە ئەلمەیادینیان وتووە: پاش هێرشی شەوی پێشوو بە بنکەی ئەمریکییەکان لە ئەلتەنفی سووریا، سەربازە ئینگلیسی و ئەمریکییەکانی ئەم بنکەیە تووشی ترس و تۆقانێکی بێ وێنە بوون.
هەروەها سەرچاوە خێڵەکییەکانیش وتوویانە تیرۆریستەکانی ناسراو بە مەغاویر ئەلسەورە پاش ئەم هێرشە لە حاڵی ئامادەباش دان.
ڕاشیانگەیاندووە: سەرەڕای تێپەڕ بوونی چەند کاتژمێر بڵێسەکانی ئاگر لەم ناوچەیە هێشتا دەبینرێت و لە مەودای چەند کیلۆمەترییەوە ڕوون و ئاشکرایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەناڵی ئەلمەیادین پێشتر ڕایگەیاندبوو بنکەی ئەمریکیی ئەلتەنف بە ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کراوەتە سەر کە وێرانی زۆری بەدواوە بووە.
لەم بنکەیەدا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکیی ئامادەن. ئئەلتەنف ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن ئەمریکاوە دامەزرا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەش هەر لەوێ دان.
Your Comment