دوایین دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان

ئەم ڕۆژانە شرۆڤەکارانی سیاسی ناوچەکە بە نیگەرانییەوە گۆڕاناکرییەکانی عێراق چاولێدەکەن و چاوەڕوانن ببینن ناڕەزایەتی یاسایی بەشێکی بەربڵاو لە پارت، گرووپ و کەسایەتییە سیاسییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگاتە کوێ.

ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ گرووپی نێودەوڵەتی؛ سەید ڕەزا سەدرولحسێنی: ئەم ڕۆژانە دووبارە چاوەدێران و شرۆڤەکارانی سیاسی ناوچەکە و بەتایبەتی عێراق، بە نیگەرانییەوە دەڕواننە گۆڕانکارییەکانی عێراق و چاوەڕوانن ببینن ناڕەزایەتی یاسایی بەشێکی بەربڵاو لە پارت، گرووپ و کەسایەتییە سیاسییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگاتە کوێ.

ئەو کەشە بیرەوەرییەکانی ئۆکتۆبەری 2019 دێنێتەوە بیر کە ئایا بڕیارە هۆکارەکانی سەر بە هێزەکانی دەرەوەی ناوچەکە و مووچەخۆرانی هێزە ناوچەییەکان جارێکی دیکە کەشی سیاسی کۆمەڵایەتی عێراق ئاڵۆز دەکەن و ئەو هەلە دەقۆزنەوە؟

ئەو ڕووداوانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییەی عێارق ڕووی داوە زۆر نیگەرانکەرە؛ لەلایەکیش بە هۆکاری جیاواز و باوەڕپێکراو ساختەکاریەکی سیستەمی رووی داوە و لەلایەکی دیکەش لایەنێک لە شیعەکان بە پێشینەی دژە داگیرکاری زیاترین دەنگی وەدەست هێناوە.

دوایین دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان

ئەو دەستەی کە قوربانی زۆریشیان بۆ بەرگری لە مافەکانی گەلی عێارق بەرانبەر تیرۆریزم و داگیرکەر دا بە ئەوپەڕی هێوری و لە ڕێگای یاساوە، بەڵگەی پێویست و یاسییەکان ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بە مەبەستی ژماردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی دەستی کردووە، بەڵام، ئەوەی کە بڕایری کۆتایی دەدات بیانیەک بە ناوی خاتوو جنین پالسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانە! واتا "چاوەدێری گشتی" بەرچاوی گەل و مەرجەعیەتی باڵای عێراق کە سەرەتا ئەوەیان قبووڵ کردبوو بە چاوەدیری کاریگەر و لە ڕاستیدا بۆ "دەستیوەردانی ئاشكرا" گۆڕدراوە. ئاڵبەت ئەو لایەنە ئێستا تەنیا نییە و بەشێک لە لایەن و بەرپرسان و کەسایەتییە سوننەکانیش هاوڕێی خۆیانیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ناڕازی ڕاگەیاندووە.

هەوڵە ئەنجام دراوەکان چ بوون؟

خۆپیشاندەران لە ناڕەزایەتی بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان تا ئێستا لە چوارچێوەی میکانیزمگەلی دیمۆکراسی و مافی ڕەوای هاووڵاتی ئەنجام دراوە، پێدەچێت جگە یەک خاڵ سەبارەت بە داخرانی ڕێگاکان بە ئاگرتێبەردانی تایە، هەموو یاساکانیان پاراستووە و وەکوو خۆپیشاندەرەکان ئۆکتۆبەری 2019 نە بنکە دەوڵەتییەکانیان ئاگرتێبەرداوە و لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس پارەیان وەرگرتووە و نە مادەی هۆشبەریان بەکار هێانوە و لە خێوەتیان هەڵداوە و سووکایەتیان بە مەرجەعی ئایینی کردووە و نە کونسوڵخانەی وڵاتانی دیکەیان ئاگرداوە.

دەتوانن چ هەوڵگەلێکی بدەن؟

لایەن و کەسایەتیە ناڕازییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەتایبەتی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێارق کە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەیە بە لەبەرچاو گرتنی مادەی 76 ی دەستووە و هەورها مادەی 45 ی یاسای هەڵبژاردنەکان بە دوای پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن لە پەرەلامن لە بەرانبەر لایەنێکن کە بەدوای داخستنی بەسیجی خەڵکی یان حەشدی شەعبییە، وادیارە تا ئێستا 84 تا 90 کورسی پەرلەمانی وەکوو فراکسیۆنی زۆرینە لە بەرانبەر 70 تا 75 کورسیی لایەنی سەدر، پێگەیەکی باشی وەدەست هێناوە.

بە پێی ئەزموونەکانی ڕابردوو، کەشی کۆەمڵگای عێراق و هەوالەکان لە دوو لایەنی بابەتەکەوە دەتوانین ئەوە پێش بینی بکەین کە بەرپرسانی کاریگەری عێراق بەهۆی دۆخی تایبەتی وڵات و ڕوانگەی نیشتمانی و دژە داگیرکەرییەوە هیچ بیر لە پووچەڵ کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەکەنەوە و دووهەم ئەوەی کە دوای ماوەیەکی کورت پاشەکشێ بە داخوازیی لایەنی زۆرینە بکەن و پۆستی وەزیرانی لە نێوان لایەنە سەرەکییەکان دابەش بکەن و دەوڵەت و سەرۆک وەزیری بە کۆمەڵگا بناسێنن و وڵات لە بن بەست و بۆشایی سیاسی ڕزگار بکەن.

News Code 39667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =