بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکان، وتی: گفتوگۆکانی پێنجشەممەی ڕابردووی عەلی باقری و ئێنریکە مۆرا جێگری سیستەمی هەنگاوی یەکێتی ئەورووپا، باش و سازێنەر بوو. ئەو خاڵانەی کە کۆماری ئیسلامی ئیران ئەبوا بە لایەنی ئەورووپی بگوترایە، باسی کرد.
درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەورووپا لە بروکسێل
ناوبراو زیادی کرد: ڕێککەوتن کرا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە برکسێل گفتوگۆکان درێژە بدرێت و ئەو ڕێککەوتنە دوولایەنە بووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بێ گومان ئەو بابەت و کێشە و لەمپەرانە کە لە 6 خولی گفتوگۆکانی ڤیەنا نەگەییشتە ئەنجام، ئەبێ دانوستانی لەسەر بکرێت.
خەتیب زادە درێژەی دا: سەبارە بە عەرەبستان چوار خول گفتوگۆ ئەنجام دراوە و گفتوگۆکان لە کەشی ئەرێنی و لە بواری پرسی دوولایەنە و ناوچەیی شوێنگیری کراوە.
گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان باش و جیدییە/ سەفەری شاندی عەرەبستانی سعوودی بۆ اتارن پشت ڕاست نەکراوەتەوە
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە سەفەری شاندی سعوودی بۆ تاران بۆ سەردان لە شوێنە دیپلۆماتیکەکان، وتی: سەبارەت بە سەفەری شاندی عەرەبستانی سعوودی بۆ ئێران، ئەو هەواڵە پشت ڕاست ناکرێتەوە.
Your Comment