دەستگیری بەرپرسانی کۆنفڕانسی هەولێر و قەدەغەی چوونە دەرەوەیان لە وڵات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە فەرمانێکی بەپەلە بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی چوونە دەرەوەی بەرپرسانی کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داوای دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی ئەمنیەتی پایەبەرزی عێراق ڕایگەیاند کە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە فەرمانێکی بەپەلە بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی چوونە دەرەوەی بەرپرسانی کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کە لە مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو، داوای دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کرد.

بە گوێرەی مادەی 201 ی یاسای سزاکانی عێارق کە پەسەند کراوی ساڵی 1969 ی زایینییە، هەموو هۆکارەکانی هاندان یان بانگهێشت بۆ پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تاوانبار دەناسرێن و سزای ئەو کەسانە لەژێر ناوی خەیانەتی گەورە، ئیعدام دەبێت.

ئەو بەرپرسە پایەبەرزە عێراقییە لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئەلعەرەبی ئەلجەدید وتی: سزای دەستگیر کران و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ قسام ئیبراهیم حوردان و کورەکەی عەلی وسام ئەلحوردان و ڕیسان زعار حەلبووسی لەلایەن وەزارەتی نوخۆوە بە هەموو دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە و وێستگەکانی پشکنین، دەزگای هەواڵگری عێراق ڕاگەیێندراوە و پێش بینی دەکرێت سزای دەستگیر کردنیشیان بەم زووانە دەردەکرێت.

ناوبراو جەختی کرد: وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە هەولێر کرد کە ئەو کەسانە ڕادەستی بەغدا بکات و ڕێگری بکات لە چوونە دەرەوەیان لە سنوورەکان و فڕۆکەخانەکانی ئەو هەرێمەوە.

News Code 39629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =