نوێنەری بەندکراوی هەدەپە دیسانەوە حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا

نوێنەری بەندکراوی هەدەپە بە هۆی وتەکانی ٩ ساڵ لەوەوپێشی خۆی دیسانەوە حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایسل توغلوک نوێنەری پێشووی حیزبی دیموکراتیکی گەل لە وان، لە دۆسیەیەکی دیکەدا حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.

توغلوک کە بە بۆنەی دۆسیەی ناڕەزایی کۆبانی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ەوە لە بەندیخانە دایە، دوێنێ بە بۆنەی ئەوەی کە لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دوو جار سەبارەت بە پەکەکە ڕای خۆی دەربڕیوە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەی تیرۆریستی لە لایەن دادگای وانەوە بە یەک ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ئێستا ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەدەپە بە تاوانی وتەکانی چەند ساڵ پێشیانەوە لە بەندیخانەکانی تورکیا دان.

News Code 39611

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =