بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیەن لە هەوڵی ڕێبەرانی داعش بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان لە عێراق و سووریا هەواڵی داوە و نیسبەت بە مەترسیی گەڕانەوەی ئەو چەکدارە تیرۆریستانە هۆشداریی داوە.
ناوبراو سەبارەت بئەو شوێنانەی کە داعشیان تێدایە زیادی کرد: داعش بوونێکی هاواهەنگی لە دەیرەزووری سووریا، پارێزگای ئەنباری عێراق و کێوەکانی حەمیمیم هەیە. ئێمە نە دەتوانین چاویان لێهەڵبگرین و نە چاوپۆشی لە بوونیان لە ناو کەمپەکان بکەین.
فەرماندە کوردەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتوویانە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی داعش بەتوندی درێژەی هەیە و هەر ڕۆژی دژی داعش ئۆپراسیۆن بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسە کوردەکان نیسبەت بە مەترسییەکانی 10000 هێزی زیندانیی داعش لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆیان و لێکەوتەکانی پاڵپشتی نەکرانیان لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و لێپرسینەوە لە داعشییە زیندانییەکان هۆشدارییان داوە.
بۆچوونی ئێوە