وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی لە قەندهاری ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەنایەتی تیرۆریستی ئەمڕۆی هێرش بۆ سەر مزگەوتی شیعەکانی قەندهاری ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەنایەتی تیرۆریستی ئەمڕۆی هێرش بۆ سەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندهاری ئیدانە کرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایە خوشکان و برایانی موسڵمانی ئێمە لە ئەفغانستان بە هاودڵی و هاوبیری لەگەل یەک پیلانی دوژمنان شکست دەدات.

هەروەها لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: جارێکی دیکە دەستی دوژمنانی ئیسلام لە قۆڵی تیرۆریستانی جەنایەتکاری تەکفیری هاتە دەرەوە و بووە هۆیکوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە نوێژکاران و ئێمە وەکوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هێرش و کوشتوبڕە ئیدانە دەکەین.

News Code 39600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =