کۆتایی پرۆژەی رەیلینگی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە

کۆتایی پرۆژەی ڕەیلینگی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە بە بەشداری جێگری وەزیری ڕێگا و بان ڕاگەیندرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، جێگری وەزیری ڕێگا و بان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەم پرۆژەیە، وتی: پێشتر رێژەی رەیلینگ لە ماوەی یەک ساڵدا ١٥٠ تا ١٦٠ کیلۆمەتر بوو ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم پرۆژەیەدا لە ماوەی ٦ مانگدا ٨٠ کیلۆمەتر رەیلینگ ئەنجام بووە.

خادمی وتیشی: ڕێگای ئاسنی تاران- هەمەدان- سنە ٤٢٠ کیلۆمەترە کە مەودای تاران تا هەمەدان کۆتایی هاتووە و لە ١٥١ کیلۆمەتر ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنەش ٦٤ کیلۆمەتری لە هەمەدان دایە و لە پارێزگای کوردستان کۆتایی دێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: تا ئێستا بۆ ئەم پرۆژە هەزار و ٥٥٠ ملیار تمەن پارە سەرف کراوە کە ٧ وێستگەی هەیە و گرینگترینیان لە سنەیە.

ئەو کەم بوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆ، گەشەی پیشەی گەشتیاری، خاوێنی ژینگە و ساز کردنی کاروپیشەی وەکوو ئاکامەکانی دامەزراندنی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە ناو برد.

News Code 39562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =