بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند: "پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م، ئیتر عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌كانى كۆتایى هه‌ر چۆن یه‌كلایى ببنه‌وه، هه‌موان براوه‌ن، هه‌مومان پێكه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بكهینم".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "یه‌كڕیزى، ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى، كلیلى سه‌ركه‌وتنمانه كه ده‌سته‌به‌رى مافه ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌سكه‌وته‌كان و سیستمى فیدراڵى و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ى ده‌پارێزێت، ئه‌ركى هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و یه‌كڕیز، كار بۆ ئێستا و داهاتویهكى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان هاوكار بین".
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ئه‌ركى هه‌مومان له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عیراق ئه‌وه‌یه به ڕوانگه و خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنێكى تازه و واقعبینییه‌وه، به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كار بۆ عیراقێكى سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران بكه‌ین كه تیایدا مافه ده‌ستورییه‌كانى هه‌مو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه، پێكه‌وه‌یی، هاوچاره‌نوسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، سازان و یه‌کسانی، هه‌مومان كۆبكاته‌وه".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ڕێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌یامێكى ڕ‌ونى هاوڵاتییانه كه چاویان له ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریى زیاتره و مافى خۆیانه، ئه‌مه بۆ هه‌مومان له حكومه‌ت و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌یه‌ك بێت بۆ پێداچونه‌وه‌ى جددى و بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى كار و خزمه‌تى زیاتر".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانیی فیدراڵى که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاوڵاتی بێت، ده‌ستور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گروپ و هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا كۆنتڕۆڵ بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و هاوبه‌شیى هه‌مو پێكهاته‌كانى عیراق، پرۆسه‌ى سیاسى ڕاست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتویهكى باشتر بۆ هه‌موان، وڵات به‌ڕێوه ببات".
Your Comment