AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٠ ١٤:٤٣

لە پەیامێکدا بۆ فواد حسێن؛

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەڵبژاردنی سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراقی پیرۆزبایی کرد

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەڵبژاردنی سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراقی پیرۆزبایی کرد

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئەو وڵاتەی وەکوو نمانەی دیمۆکراسی لە عێراق پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو پەیامەدا هیوای خواستووە کە بە هاودەنگی و هاودڵی خەڵک و نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان و هەروهەا پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراق، ئەو وڵاتە بکەوێتە سەر ڕێگای سەقامگیری و گەشە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی ئێران لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق، لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ هاوکاری هاوبەش لە ڕێگای گەشە و پێشکەوتنی هەمەلایەنەی پێوەندی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

News ID 39556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha