هەڵسوکەوتی دووفاقەیی دەوڵەتی ئەمریکا دەبینین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاژانس کاتێک دەتوانێت زانیارییە پێشووەکان دەست بخاتەوە کە لایەنە بەرانبەرەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ نیۆیۆرک گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی NBC ئەنجام داوە و هەڵوێستە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەر پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی شرۆڤە کردووە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لە ڤیەنا، وتی: بڕیاری ئێمە ئەوەیە کە بگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان و بە وردیش خەریکی لێکدانوەی ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنین. پێم وابێ بەزوویی بگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان و ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە دەولەت یبایدن هێشتا نەیتوانی ئەو هەستە بداتە لایەنی ئێرانی کە بە ڕاستی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و خراپتر لە هەموو شتێک هاوکات گەمارۆش دەسەپێننە سەر ئێران و ئەوەش پەیامێکی نەرێنی بۆ دەوڵەتی نوێی ئێرانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی ئەوەی کە بۆچی ئێران ئیزنی چاوەدێری تەواو ناداتە بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەری ناڤۆکی، وتی: ئەوە یاسایەک کە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پەسەند کراوە . ئێمە دریژە دەدەینە هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئاژانس بەڵام بەداخەوە ئەوان لە هەندێک ڕاپۆرتەکانیان لە جیاتی هەڵسوکەوتی لێزانی و تەکنیکی، هەڵسوکەوتی سیاسی لە خۆیانەوە دەنوێنن.

News Code 39533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =