دەمیرتاش: لە سزاکانی ئێوە ناترسم

سەلاحەدین دەمیرتاش لە دۆسیەی سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆمار وتی: لە سزاکان ناترسم و ئەم سزایانە تا کاتی هەڵبژاردن دەخاینێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە دانیشتنی دادگادا ڕایگەیاند کە لە سزا ناترسێت و ئەمانە تا کاتی هەڵبژاردن درێژەی هەیە.

یەکەمین دانیشتنی لێکدانەوەی دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش بە تاوانی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار لە وتەدانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئەمەد، ماردین و مێرسین، لە دادگای ١٤ی کەیفەری مێرسین بەڕێوە چوو.

دەمیرتاش بۆ بەرگری لە خۆی وتی: لەو کاتەدا من سەرۆکی حیزب و نوێنەری پارلەمان بووم و سکاڵاکاریش سەرۆکی حیزب و سەرۆک کۆمارە. کەواتە من بە تاوانی گوتارێک سزا ئەدرێم کە هەردوو لایەن لە بەرانبەر یەکتردا بەکاریان هێناوە.

ئەو وتیشی: لە سەردەمێک لە مێژووی تورکیا داین کە دۆسیەی زۆر لە سەر سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار هەیە. لەم سەردەمەدا ١٣٨ هەزار دۆسیە بۆ ئەم تاوانە پێک هاتووە و ٣٠ هەزار کەس مەحکووم کراون. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە خەڵک ڕەخنەی زۆریان لە سەرۆک کۆمار هەیە.

ناوبراو وتیشی: من لە سزاکانی ئێوە بە تاوانی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا ناترسم.

News Code 39522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =