بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی یەکەمی ساڵی 2025 کە کۆتایی هاتنی ئیدارەی جۆ بایدن و دەستپێکردنی ئیدارەی دووەمی دۆناڵد ترەمپ بوو لە ئەمریکا، گەورەترین باری سەربازی واشنتۆن چووەتە ناو ناوچەکانەوە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سوریا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، ئەمریکا لە مانگی یەکی ساڵی 2025 گەورەترین باری زەمینی سەربازی خۆی بە بەکارهێنانی 257 بارهەڵگر و 23 هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی گواستنەوە گەیاندووەتە بنکەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە سووریا.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، ئەم باره سەڕبازی و لۆجستیانه ، له چەک و تەقەمەنی و سووتەمەنی و کەلوپەلی دیکەی پێویست بۆ دوو هەزار سەڕبازی ئەمەریکی، له لایەن ئەم بارهەڵگرانەوه له هەرێمی کوردستانی عێراقەوه بۆ بنکەکانی ئەمریکا له حەسەکه و دێرەزور گواستراونەتەوه .
Your Comment