AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٣ ١٧:٤٠

کرماشان جەمسەری کشتوکاڵی ڕۆژئاوای ئێران

کرماشان جەمسەری کشتوکاڵی ڕۆژئاوای ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان لە بەرزبوونەوەی 6.8 هێندەیی بەربوومی کشتوکاڵی پارێزگای کرمشان بە بەراورد لەگەڵ سالە سەرەتاییەکانی شۆڕشی گەلان لە ئێران هەواڵی دا و وتی: کرماشان لە ئیستەدا بۆتە یەکێک لە جەمسەرەکانی کشتوکاڵیی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی چالەچالە سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان وتیشی: لە ساڵی 1357ی هەتاوی ئاستی بەرهەم‌هێنانی وەرزێریی کرماشان 670 هەزار تۆن بووە کە ئەم ڕێژەیە لە ئێستادا 6.8 هێندە زیادی کردووە و بۆتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 600 هەزار تۆن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کۆی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کرماشان لە ساڵی 1403 زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆنە، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ئاستی بەرهەم‌هێنانی گەنم و جۆ لە ساڵی 1357 بە نۆرە نزیکەی 270 هەزار تۆن و 78 هەزار تۆن بووە، لەمساڵدا گەیشتوونەتە یەک ملیۆن و 85 هەزار تۆن و 355 هەزار تۆن.

ڕاشیگەیاند: کرماشان بە بەرهەم‌هێنانی یەک لە سێی نۆکی ئێران پلەی یەکەمی بەرهەم‌هێنانی نۆکی پێیە و لەباری بەرهەم هێنانی ئاژەڵی 3.4 هێندەی ساڵی 57 گەشەی بەخۆوە بینیوە و بۆتە جەمسەری کشتوکاڵی ڕۆژئاوای ئێران.

News ID 53825

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha