بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی چالەچالە سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان وتیشی: لە ساڵی 1357ی هەتاوی ئاستی بەرهەمهێنانی وەرزێریی کرماشان 670 هەزار تۆن بووە کە ئەم ڕێژەیە لە ئێستادا 6.8 هێندە زیادی کردووە و بۆتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 600 هەزار تۆن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کۆی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کرماشان لە ساڵی 1403 زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆنە، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ لە ساڵی 1357 بە نۆرە نزیکەی 270 هەزار تۆن و 78 هەزار تۆن بووە، لەمساڵدا گەیشتوونەتە یەک ملیۆن و 85 هەزار تۆن و 355 هەزار تۆن.
ڕاشیگەیاند: کرماشان بە بەرهەمهێنانی یەک لە سێی نۆکی ئێران پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی نۆکی پێیە و لەباری بەرهەم هێنانی ئاژەڵی 3.4 هێندەی ساڵی 57 گەشەی بەخۆوە بینیوە و بۆتە جەمسەری کشتوکاڵی ڕۆژئاوای ئێران.
Your Comment