بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە شاری مەنبەج لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب لە سووریا هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەمبۆڵانس و هێزەکانی ئاسایش ڕەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کراون.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە چەندین کەس بە هۆی تەقینەوەی ئەم ئۆتۆمبیلە گیانی خۆیان لەدەست داوە و چەند کەسێکیش بریندار بوونە. بەڵام وەردەکاریی زیاتر لەوەبارەیەوە هێشتا ڕانەگەیێندراوە.
Your Comment