پێنجەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق/گۆڕانکاری ئاشكرای هەڵبژاردنەکانی 2021 چییە؟

خەڵکی عێراق ئەمڕۆ دەچنە سەر سندۆقی دەنگدان تا لە نێوان سێ هەزار و 243 بەربژێری ئەو هەڵبژاردنە، 239 پەرلەمانتاری نوێ ئەو وڵاتە هەڵببژێرن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: عێراق ئەمرۆ یەکشەممە هەڵبژاردنێکی تێدا بەڕێوە دەچێت کە پێنجەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار. ڕێبەرانی سیاسی عێراق بە پێی دەستووری نەنووسراو، پۆستە سەرەکییەکان بریتی لە سەرۆک وەزیری، سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان لە نێوان لایەنە ئێتنیکی و ئایینیە گەورەکانی ئەو وڵاتە دابەش کردووە، بە شێوەیەک کە سەرۆک وەزیری بۆ شیعەکان، سەرۆک کۆماری هی کوردەکان و سەرۆکی پەرلەمانیش گەییشتووتە ئەهلی سوننە.

ژمارەی هاوپەیمانی، پارت و بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکان

کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە 21 هاوپەیمانی سیاسی، 167 پارت کە 58 پارت لە هاوپەیمانییەکان گونجێندراوە و 3 هەزار و 249 بەربژێری هەڵبژاردنی لەوانە 951 ژن لە ئەو هەڵبژاردنە کێبڕکێ دەدەن.

بەشی ژنان

بە پێی دەستوور کە دەڵێت، ژمارەی کورسی ژنان لە پەرلەمان نابێت کەمتر لە سەدا 25 سەرجەم پەرلەمانتاران بێت، ژنان لە ئەم خولە لە هەڵبژاردن لانیکەم 83 کورسی بۆ خۆیان تەرخان دەکەن.

بەشی کەمینەکان

9 کورسی پەرلەمانی بەشی کەمیەتییە ئێتنیکی و ئایینیەکان بریتی لە مەسێحی، ئێزدی، سائیبی مەندائی، شەبەک و کوردگەلی فەیلی دەبێت.

چەند کەس لە عێراق دەتوانن دەنگ بدەن

حەشیمەتی عێراق بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان دەگاتە 40.2 ملیۆن کەس. ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەتوانن دەنگ بدەن دەگاتە 25 ملیۆن کەس کە لە ئەو ژمارەیە 23 ملیۆن کەس خاوەن کارتی بایۆمتریک واتا کارتی ناسنامەیی ئەلکترۆنییە و لە 83 بازنەی دەنگدان و 8273 سندۆق دەنگی راستەوخۆ دەدەن.

کورسی پەرلەمانی بە پێی پارێزگا

شێوەی دابەش کردنی کورسییەکانی پەرلەمانی لە نێوان پاریزگا جیاوازەکان بە شێوەی خوارەوەیە: بەغدا: 71، نەینەوا: 34، بەسرە: 25، زیقار: 19، سلێمانی: 18، بابل: 17، هەولێر: 16، ئەنبار: 15، دیالە: 14، کەرکووک: 13، واست: 12، دهۆک: 12، نەجەف: 12، سەلاحەدین: 12، کەربەلا: 11، دیوانیە: 11، میسان:10، موسەنا:7.

گرینگترین هاوپەیمانییەکان و لیستی شیعەکان

هاوپەیمانی فەتح

سەرۆکی هادی عامریە، بۆ دووهەم جارە لە هەڵبژاردن بەشداری دەکات. پارتگەلێک وەکوو رێکخراوی بەدر، سەند بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەسەدی، بزووتنەوەی سادقوون، مەجلیسی باڵای ئیسلامی، ڕێکخراوی عەمەلی ئیسلامی، بزووتنەوەی جەهاد و ئاوەدانی و کتیبەکانی سەیدوشوهەدا دەگرێتەوە. ئەو هاوپەیمانییە 73 بەربژێری لە هەڵبژاردن هەیە.

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

سەرۆکەکەی نووری مالیکیە و پارتگەلێک وەکوو دەعوە، بزووتنەوەی بەشائیر، یەکگرتووەی ئیسلامی تورکمانە شیعەکانی عێراق، بزووتنەوەی وردە و بزووتنەوەی بەدایە دەگرێتەوە و 72 بەربژێری هەیە.

ڕەوتی سەدر

سەرۆکەکەی موقتەدا سەدرە. ئەو لایەنە بێ هیچ هاوبەشێکی سیاسی لە هەڵبژاردن بەشداری کردووە بەڵام دانوستانێکی بۆ هاوپەیمانی دوای هەڵبژاردن دەستپێکردووە.

لە هاوپەیمانییە شیعیەکانی دیکەی بەشدار لە هەڵبژاردن دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر:

ئەلعەقدی وەتەنی بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز

عومقەلوەتەنی بە سەرۆکایەتی خالید ئەسەدی

هاوپەیمانی بڕیار، بە سەرۆکایەتی عامر فایز

قادمون لیلتەغییر بە سەرۆکایەتی حسێن ڕەماحی

بزووتنەوەی ماف، بە سەرۆکایەتی حسێن موئەنەس یا ئەبوو عەلی عەسکەری

گرینگترین هاوپەیمانی سیاسی سوننەکان

هاوپەیمانی عەزم

گەورەترین هاوپەیمانی بەشدار بوو لە هەڵبژاردنەکان لە بواری ژمارەی بەربژێرەکان هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خنجەرە. ئەو هاوپەیمانییە لە مەشرووع عەرەبی، پارتی حەل، کوتلەی عێراقی حوڕە، پارتی مسار، کۆمەڵی مەدەنی، پارتی تەسەدی، پارتی مەجد پێک هاتووە ئەمە یەکەم جارە کە بە ئەو ناوەوە لە هەڵبژاردنەکانی بەشداری دەکات.

هاوپەیمانی تەقەدوم وەتەنی

سەرۆکەکەی محەمەد حەلوبووسییە. نزیک لە عەرەبستان و ئیماراتە و پارتەکانی تەقەدوم، خیار عەرەبی، کۆمەڵی تەعاون، پارتی حەقولوەتەنی و چەند پارتی دیکە دەگرێتەوە.

هاوپەیمانی بەرەی ڕزگاری

سەرۆکەکەی ئوسامە نوجەیفیە و خالید سوڵتان کوڕی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری ڕژێمی سەددام لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی ئەو هاوپەیمانییەیە.

گرینگترین هاوپەیمانی و پارتە کوردییەکان

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەری مەسعوود بارزانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی کوڕ و بافڵ تاڵەبانی برازای جەلال تاڵەبانی لە سەرەکی ترین پارتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە. لە هەمان کاتدا پارتی یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و گۆڕان گرینگترین لایەن و پارتە کوردییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکانی عێراقن.

پارتە نوێیەکان لە عێراق

زۆربەی ئەو پارتانە دوای نارەزایەتییەکانی ئۆکتۆبەری 2019 پێک هاتوون بریتین لە: حەرکە نازل ئاخز حەقی بە سەرۆکایەتی مەشرق فورەیجی بە 19 بەربژێر و حەرەکەی ئیمتداد بە سەرۆکایەتی عەلا ڕکابی بە 38 بەربژێرەوە.

ئەو لایەنانەی هەڵبژاردنەکانیان بایکۆد کردووە

هاوپەیمانی وەتەنیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و هاوپەیمانی دیمۆکراتی مەدەنی بە سەرۆکایەتی عەلی رەفیعی هەڵبژاردنەکانیان بایکۆد کردووە .

گۆڕانکاری ئاشکرا لە هەڵبژاردنەکانی پێنجەم بە یاسای هەڵبژاردنەکان

بە پێی یاسای نوێ بازنەی هەڵبژاردنەکان کە پێشتر 18 بازنە بوو لە ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان بۆ 83 بازنە بەرز بووەتەوە و بەم پێیەش دانیشتووی هەر پارێزگایەک دەتوانن بەس دەنگ بدەنە بەربژێرەکانی پارێزگایەک کە تێیدا نیشتەجێیە.

بەراوردی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

چاوەدێران پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتووی عێراق هاوپەیمانی ڕادەگەیێنن چونکوو پێیان وایە هیچ پارتێک بە تەنیا ناتوانێت دەوڵەتی نوێ پێک بهێنێت کەواتە ئەبێ لەگەڵ پارتەکانی دیکە هاوپەیامنی بکات تا بتوانن پەرلەمان و دەولەت پێک بهێنن.

گرینگترین یەکمایەتییەکانی پەرلەمانی داهاتوو

بە پێی روانگەی چاوەدێرانی عێراقی گرینگترین یەکمایەتییەکانی پەرلەمانی نوێی عێراق ئەبێ لەسەر دۆسیەی ئابووری بێت چونکوو هەژار و بێکاری زیایدی کردووە و ژێرخانی لەبار بۆ کشتوکاڵی و پیشە بوونی نییە.

News Code 39519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =