ئەمریکا گەمارۆی لەسەر دوو کۆمپانیای ئێرانی هەڵوەشاندەوە

دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر دوو کۆمپانیای ئێرانی کە پاگەندە دەکرێت لە بەرنامەی مووشەکی ئێران دەستیان هەیە، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی هیل لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە دەوڵەتی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی لە دژی دوو کۆمپانیای جێگیر لە ئێران-گرووپی پیشەیی مامۆت و کۆمپانیای سەر بە ئەو کۆمپانیا، مامۆت دیزڵ- کە لە کاتی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپ لە ژێر گوشاری سیاسەتی زیاترین گوشار لەسەر ئێران، سەپێندرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە.

شیاوی باسە، نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گرووپی پیشەیی مامۆتی لە بەرهەمهێنەران و دابینکەرانی سەرەکی کاڵای سەربازی دوو مەبەستە بۆ بەرنامەی مووشەکی ئێران ناساندبوو.

هەواڵدەری سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە نوێنەری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا نووسی کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیانە نیشاندەری گۆڕینی سیاسەتی گەمارۆی ئەمریکا هەمبەری ئێران نییە.

هەروەها وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕوونی نەکردەوە کە ئایا واشنتۆن پێی وایە گرووپی پیشەیی مامۆت و ماۆت دیزل دەستی لە پیشەی مووشەکی ئێران هەڵگرتووە یان نا.

News Code 39490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =