بە پێی هەواڵی مێهر، سەلاح داوود لە ڕێبەرانی نەوەی نوێ لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەعلوومە لە گوشاری حیزبەکان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە یەکەم کاتەکانی دەنگ دان هەواڵی دا.
ئەو وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسانێکیان بۆ ناوەندەکانی دەنگ دان ناردووە بۆ ئەوەی گوشار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بێنن دەنگ بەو کەسان بدەن کە ئەم حیزبانە دەیانەوێت.
شیاوی ئاماژەیە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق بۆ گرووپە تایبەتەکان لە بەیانی هەینییەوە دەستی پێ کردووە.
Your Comment