بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل، باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.
پاگەندە دەکرێت کە ئەو دۆخە بەهۆی ئەگەری هێرشی ئێرانەوە بووە و نیگەرانی لە وەڵامی ئێران بووەتە هۆی کەوتنە ئامادەباشیی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل لە هەموو وڵاتانی جیهانە.
ساڵی ڕابردووش ئیسرائیل لە ترسی تۆڵە کردنەوەی ئێران داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە تا چەندین مانگ سەفەری ئیمارات و بەحرەین نەکەن.
بۆچوونی ئێوە