ئیزنی تێکدانی پێوەندی نێوان ئێران و ئەرمەنستان بە کەس نادەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئیزن نادەین هەندێ وڵاتانی بیانی لە سەر پێوەندی ئێران لە گەڵ دراوسێیەکانی و بە تایبەت ئەرمەنستان کاریگەری دابنێن.

بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتای ئەرمنستانی خۆی، وتی: ئێمە لە گەڵ ئەرمەنستاندا لە سەر گەشەی هاوکاری سیاسی، ئابووری، گەشتیاری، بازرگانی و فەرهەنگی ڕێککەوتووین.

ئەو وتیشی: بە دەنگی بەرز ڕایدەگەینین ئیزن نادەین هەندێ وڵاتانی بیانی لە سەر پێوەندی ئێران لە گەڵ دراوسێیەکانی و بە تایبەت ئەرمەنستان کاریگەری دابنێن.

ناوبراو راشیگەیاند: هەموو وڵاتانی ناوچە لە سەر بڕوایەکی هاوبەش واتا چارەسەر کردنی کێشە ناوچەییەکان بە بێ دستێوەردانی بیانییەکان ڕێککەوتووین.

هەروەها ئارارات میرزوویان وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستانیش لەم کۆبوونەوەدا وتی: بە پێی ئەو دانوستان و وتووێژانەی بەڕێوەمان بردووە، وێدەچێ داهاتووییەکی باش چاوەڕێمان بێت. هەردوو لایەن لە سەر گەشەی پێوەندی ستراتیژیک ڕێککەوتووین.

ئەو وتیشی: هێرش و دەستدرێژی ئازەربایجان لە ناوچەی بەربڵاوی ئەرمەنستان، هەموو هەوڵی ئێمە دەخاتە مەترسییەوە. ڕێز لە هەڵوێستی ئێران لەم بارەوە دەگرین.

News Code 39429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =