خۆپیشاندان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق بەبۆنەی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی 2019

سەدان خۆپیشاندەر ڕۆژی هەینی لە مەیدانی تەحریر لە ناوەندی بەغدا کۆ بوونەوە تا دووهەمین ساڵرۆژی ناڕەزایەتییەکانی ئۆکتۆبەرت 2019 بەرز ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوێنێ هەینی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر بۆ گۆڕینی چینی سیاسی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە نێو دۆخی ئەمنیەتی بەربڵاو لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.

سەدان خۆپیشاندەر ل ەبەغدا لە مەیدانی تەحریر کۆ بوونەوە. هەروەها هاووڵاتیان لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار و بەسرە کۆبوونەوە و جەختیان کرد کە شۆڕشەکەیان درێژەی دەبێت.

چالاکانی عێراقی ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان، جەخت لەسەر خواستی خۆپیشاندەران واتا گۆڕانکاری لە دەسەڵات و ناساندن و سزادانی هۆکارەکانی کوشتوبڕی خۆپیشاندەرانە.

خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمگەلێک، وەڵام نەدانەوەی دەوڵەت بە خواستەکانیان لە بواری ئەنجامی چاکسازی سیاسی و ئابووری و ناساندن و سزادانی هۆکارەکانی کوشتوبڕی خۆپیشاندەرانیان ئیدانە کرد.

News Code 39392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha