AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٨ ١٤:٤٨

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

14078 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 268 کەس

14078 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 268 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 14078 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 268 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 120 هەزار و 428 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 572 هەزار و 962 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 31 هەزار و 692 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 39369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha