داکۆکی وەلیعەهدی سعوودی لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن

وەلیعەهدی سعوودی لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەسەر ئاگربڕی بەپەلە لە هەموو بەرەکانی شەڕی یەمەن لەژێر چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، محەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی لە گفتوگۆ لەگەڵ جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گەڵاڵەی سعوودی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی 7 ساڵەی شەڕ لەگەڵ یەمەن گفتوگۆی کرد.

لە ئەو گفتوگۆ دووقۆڵیەدا کە لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستان ئەنجام درا، محەمەد بێن سەلمان لەسەر بەڕێوە بردنی گەڵالەی ئاگربڕی دەستبەجێ لە هەموو بەرەکانی شەڕی لەگەڵ یەمەن لە ژێر چاوەدێری نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد.

لە لایەکی ترەوە، ڕاوێژکاری ناسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە لە 7 ساڵی شەڕی یەمەن بەتواوەتی پاڵپشتیان لە عەرەبستان کردووە، ڕایگەیاند: جۆبایدن لە بڕیاری عەرەبستان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن، پێشوازی دەکات.

News Code 39366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =