ئێران ڕاپۆرتی نوێ ڕێکخراوەی جیهانیی وزەی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڤیەنا نووسی ڕاپۆرتی دوێنێی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ئەتۆمی وردبینانە نییە و سەرتر لە ڕێککەوتننامەیەکە کە لە بەیاننامەی هاوبەش هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی جێگیر لە ڤیەنا لە هەژماری خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی دوێنێی بەرپرسی گشتی ئاژانسی ئەتۆمی سەبارەت بە ئیزن نەدانی ئێران بۆ دامەزراندنی دووبارەی کامێرا چاوەدێرییەکان لە کەرەج، لە تویتەێکدا نووسی: زۆر جێی داخە کە دوای سێ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوو، ئاژانس هێشتا ئیدانەی نەکردووە، بە پێی بڕیارنامەی ئاژانس و ڕێکخراوری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو کارە پێویستە و تەنانەت بە بۆنەی جیهازات، ئیمەنی و ئاسایشی چاوەدێرانی.

غەریب ئابادی لە زنجیرە تویتێکدا نووسی: ڕاپۆرتی 26 ی سێپتەمبەری بەرپرسی گشتی ئاژانس ورد نییە و سەرتر لە ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە بەیاننامەی هاوبەش هاتووە. هەر بڕیارێک کە ئێران سەبارەت بە جیهازاتی چاوەدێری بیدات تەنیا بە پێی لەبەرچاو گرتنی دۆخی سیاسی و نە یاساییە و ئاژانس ناتوانێت و نابێت ئەوە وەکوو مافی خۆی چاو لێبکات.

News Code 39322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =