بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیەمین خولی شێعری عاشوورایی کوردی "شین" بە هەوڵی حەوزەی هونەری پارێزگای ئیلام و بە بەشداری زانکۆی ئیلام بە شێوەی ئۆنلاین و پێوەندی ڕادیۆیی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای ئیلام وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو شینگێڕییە لە خولەکانی پێشوو بە شێوەی گشتی و لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی زانکۆی ئیلام بە ئامادە بوونی چینە جیاجیاکانی خەڵک، مامۆستایان و خوێندکارانی هۆگر بەڕێوە دەچوو، بەڵام پێی دۆخی ئێستا و تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، شینگێڕییەکەی ئەمساڵ ئەمڕۆ یەکشەممە 4 ی ڕەزبەر کاتژمێر 16 بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت و تۆمار کراوەکەشی ڕۆژی دووشەممە 5 ی ڕەزبەر لە ڕادیۆ ئیلام بڵاو دەبێتەوە.
Your Comment