بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: حکومەتی عێراق دژایەتی یەکلایی خۆیی لەگەڵ کۆبوونەوە نایاساییەکان کە لە هەولێر بەڕێوە چووە و تێیدا دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە، ڕادەگەیێنێت.
لە درێژەی بەیاننامەکە ئاماژە کراوە کە دەوڵەتی عێراق جەخت دەکات کە ئەو کۆبوونەوەگەلە لە نوێنەرایەتی خەڵکی عێراقەوە بەڕێوە ناچێت بەڵام هەندێک کەسایەتی تێدەکۆشن ئەو کۆبوونەوەگەلە بە ناوی دانیشتووان ڕابەگێنن لە حاڵێکدا ئەو هەڵوێستە بەس هەڵوێستی دانیشتووانی ئەو کۆبوونەوەیە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزی عێراق و هەڵبژاردنیش.
بەیاننامەکەی نووسینگەی مێدیایی کازمی ئاماژە دەکات کە لەلایەکی تریش هێنانە ئارای چەمکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە بواری دەستوور، مافی و سیاسی لە عێراق قبووڵ نەکراو و ڕەت کراوەیە و دەوڵەتیش ڕاشکاوانە هەڵوێستی مێژوویی نەگۆڕی بەرگری خۆی لە فەلەستین بە پێتەختی قودس و دژایەتی خۆی لەگەڵ هەر جۆرە شارۆچکە سازی و داگیر کاریی ئیسرائیلییەکان ڕادەگەیێنێت.
Your Comment