بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپوتنیک,تەحسین ئەلخەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئوپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند عێراق ئیدی پێویستی بە هێزە بیانییەکان نییە.
ئەو وتیشی: وتووێژی ستراتیژیک لە گەڵ ئەمریکا بۆ رێککەوتن لە سەر چوونە دەرەوەی ۳ یەکەی رەزمی ئەمریکا لە بنکەکانی عەین ئەسەد و حەریر کاریگەر بووە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم هێزانە لە عێراق دەچنە دەرەوە, وتیشی: ئەم وڵاتە تەنیا پێویستی بە فێرکاری و جیهازاتی چەک لە هێزی ئاسمانی هەیە.
بۆچوونی ئێوە