بایدن دەڵێت ڕێگای دیپلۆماتیک بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامە لە سەر پرسی جیاواز لەوانە پێوەندی لەگەڵ چین و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جێنیفر ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتی: بایدن هێشتا پێی وایە کە ڕێگای دیپلۆماتیک لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە.

لێدوانەی وتەبێکی کۆشکی سپی لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هاوکات، کازمی غەریب ئابادی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزری ناڤۆکی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی تاران بەرانبەر گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئێمە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان ڕەت ناکەینەوە؛ بەڵام دانوستانیشمان بۆ دانوستان ناوێت.

نوێنەری ئێران لە درێژەدا زیادی کردووە کە کەشی کۆبوونەوەی شۆرای حوکام بە گشتی ئەرێنیە.

News Code 39154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =