بتۆنی مەریخی بە خوێن و فرمێسکی مرۆڤ بەرهەم دێت

لێکۆڵەران بە کەڵک وەرگرتن لە خوێن، میز و فرمێسکی فەزانەوەردەکان، مادەیەکیان بەرهەم ‌هێنا کە خاکی مانگ و مەریخ پێکەوە دەلکێنێت و ٣٠٠ لەسەد بەهێزتر لە بتۆنی ئاساییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەیلی میل، تێکەڵ کردنی پرۆتئینی خوێنی مرۆڤ لە گەڵ میز، ئارەق و فرمێسک دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی مادەیەک کە ناوی ئاسترۆسێرتیان لە سەر ناوە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی مەنچێستر ئەمەیان داهێناوە. ئەوان لە تێکەڵ کردنی خاکی مانگ و مەریخ ئەم مادە بەرهەم دێنن و پێیان وایە ٣٠٠ لەسەد بەهێزتر لە بۆتۆنی ئاساییە.

ئەم لێکۆڵەرانە پێیان وایە لە ماوەی دوو ساڵ و بە یارمەتی ٦ فەزانەوەرد دەکرێ ١١٠٠ پۆند بۆتۆنی بەهێز بەرهەم بێنن. بە پێی لێکدانەوەکانی ئێمە هەر فەزانەوەردێک دەتوانێ لە سەفەری خۆی بۆ مەریخ جێگایەک بۆ نیشتەجێ بوونی کەسێکیتر ساز بکات و بەم شێوە شارۆچکەسازی لە مەریخ درێژەی پێ بدرێت.

News Code 39127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =