کێڵانی پەموو بۆ یەکەم جار لە دێهلوران

بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی دێهلۆران وتی: بە پێی دۆخی سروشتی شیاو، بۆ یەکەم جار 430 دۆنم لە زەوینەکانی ئەم شارە بۆ کێڵانی پەموو تەرخان کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی غوڵامی لەم بارەوە وتی: لەم ڕێژەیە 370 دۆنم بە شێوەی کشتوکاڵی و 60 دۆنم وەکوو کشتوکاڵی پارێزراو چاندراوە.
ئەو مەبەست لەم کارەی بەرهەم هێنانی بەرهەمی نوێی کشتوکاڵی ناو برد و وتیشی: ئەم بەرهەمە کاروپیشەی بۆ 45 کەس ساز کردووە و پاش چنینەوەی بۆ بازاڕە گەورەکانی وڵات دەنێردرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: پێش بینی دەکرێ ئەمساڵ هەزار تۆن پەموو بچنرێتەوە و گەر پشتیوانی لە جووتیاران بکرێت، ساڵانی داهاتوو ڕێژەی کشتوکاڵی ئەم بەرهەمە زۆرتر دەبێتەوە.

News Code 39104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =