22541 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 448 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22541 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 448 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 114 هەزار و 759 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 318 هەزار و 327 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 597 هەزار و 215 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =