کتێبی "سنە تا سەنەندەج" بڵاو کرایەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و وەرزشی شارەوانی سنە لە بڵاو بوونەوەی کتێبی "سنە تا سەنەندەج" هەواڵی دا و وتی: ئەم کتێبە لە ٨ بەشدا باسی ڕەوتی پێک هاتن و گۆڕانەکانی شاری سنە دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم کتێبە بە هەوڵ و تێکۆشانی چەند ساڵەی هووشمەند عەلیزادە، کیومەرس حەبیبی و کیومەرس ئیراندووست، ماموستایانی بەشی شارسازی زانکۆی کوردستان ئامادە کراوە.

ئەو وتیشی: کتێبی "سنە تا سەنەندەج" یەکێک لە بەرهەمە زانستییە هەرمانەکانی بواری شارسازی بووە کە دەرفەتێکی باشی بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵەران و خوێندکاران ساز کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم کتێبە بابەتەکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەیی شاری سنەی تێدایە، وتیشی: لێرەدا ئەم کتێبە دەیەوێ خوێنەر بە تێگەیشتنێکی زانستی و ڕاستەقینە لە شار بگات.

News Code 39072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =