بڵاوکراوەی کۆمیتەی چوارلایەنەی یەکیەتی عەرەب خزمەت بە ڕژیمی زایۆنییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە تۆمەتەکانی بڵاوکراوەی کۆمیتەی چوارلایەنەی یەکیەتی عەرەب کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وێڕای ئیدانە کردنی تۆمەتەکانی بڵاوکراوەی کۆمیتەی چوارلایەنەی یەکیەتی عەرەب، دەرکردنی بڵاوکراوەیەکی لەم شێوەی نیشاندەری تێنەگەیشتوویی وڵاتانی بەشداربوو لەم کۆمیتە لە ڕەوتی گۆڕانە ناوچەییەکان زانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە لە لایەن وڵاتانێکەوە کە پێشینەی دەستێوەردان، تیرۆریست پەروەری و شەڕخوازی بە تایبەت لە یەمەن و ناوچەکانی ئاسیا و باکووری ئەفریقایان هەیە، بێ بایەخە.

خەتیب زادە ڕوونی کردەوە: داڵغەی سەرەکی ئەم کەسانە، خزمەت بە ڕژیمی زایۆنییە و بەم وڵاتانەی وت کە لە جیاتی دەرکردنی بڵاوکراوەی بێ بایەخ، سەرنج بدەنە تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی خەڵکی فەلەستین.

ناوبراو جارێکیتر داکۆکی کردە سەر خواستی ئێران بۆ وتووێژ لە گەڵ دراوسێیەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە.

News Code 39057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =