کۆشکی سپی خەساری هێرشی مووشەکی ئێران بۆ عەین ئەسەدی کەم راگەیاند

وتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن وتی: کۆشکی سپی بۆ ئەوەی خەسارە گیانییەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ بنکەی عەین ئەسەد کەمتر نیشان بدات، گوشاری زۆری بۆ هێناین.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی گاردیەن، وتەبێژێکی باڵای پێنتاگۆن لە دەوڵەتی ترامپ، لە وتەهایەکدا ڕایگەیاند: کۆشکی سپی داوای لە پێنتاگۆن کردبوو راپۆرتی خەسارە گیانییەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ بنکەی عەین ئەسەد وەدوا بخات و کەمی بکاتەوە.

ئالیسیا فەرح هەروەها وتیشی: کۆشکی سپی داوای لە پێنتاگۆن کردبوو ئەم خەسارانە تا ئاستی ژانی سەر دابەزێنێت و باسی خەسارە جیدییەکانی سەربازە ئەمریکییەکان نەکات.

بە پێی وتەی ناوبراو لانیکەم ١٠٠ سەربازی ئەمریکیی مێشکیان تووشی کێشە بوو و ڕاشیگەیاند: کۆشکی سپی هەوڵی دا ئەم هێرشە بە شێوەیەک بنوێنێت کە سەرکەوتوو نەبووە و ئێرانییەکان نەیانتوانیوە ئەمریکا تووشی خەسار بکەن.

News Code 39044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =