AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٨ ٢٠:٠٦

خوێندکارێکی کوردستانی خەڵاتێکی نەتەوەیی ئێرانی بردەوە

خوێندکارێکی کوردستانی خەڵاتێکی نەتەوەیی ئێرانی بردەوە

عابد مەحموودیان خوێندکاری دوکتۆرای بەشی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان چووە ریزی ٥٩ لێهاتووی وڵاتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەلبورز ١٤٠٠ بە مەبەستی ڕێزنان لە ٥٩ لێهاتووی وڵات لە هۆتێل ئێرەمی تاران بەڕێوە چوو کە عابد مەحموودیان خوێندکاری زانکۆی کوردستان توانی بچێتە ڕیزی ئەم کەسانەوە.

شیاوی ئاماژەیە خوێندکارانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی لێهاتووان، بەڵگەکانی خۆیان بۆ وەزارەتە پێوەندیدارەکان ناردووە و پاش لێکدانەوەی وەزارەتخانەکان، ناوی هەڵبژێردراوان لە مانگی پووشپەڕدا ڕاگەیندرا و بەم شێوە عابد مەحموودیان خوێندکاری دوکتۆرای بەشی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان چووە ریزی ٥٩ لێهاتووی وڵاتەوە.

News ID 39040

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha