بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتی بەربڵاو لە بنکەی فەرماندەیی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی بەغدا بە سەرۆکایەتی عەبدول ئەمیر شمری، جێگری فەرماندەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و سەرۆکی کومیتەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی 2021ی عێراق بەڕێوە چوو.
کومیتەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی 2021 ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئەو کۆبوونەوە، دوایین گۆرانکارییەکان و هەوڵە ئەنجام دراوەکان لەلایەن کومیتەی ئەمنیەتی، پارێزگاری بەغدا و گەڵاڵە ئەمنیە ئامادە کراوەکان بۆ دابینی ئاسایشی پێویستی هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئەمن و سەقامگیر و بەڕێوە چوونی هەڵباژردنێکی ڕەوان، دەستەبەرکاری گەورەترین بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و ڕێگری لە تێکدانی ئاسایش، تاوتوێ کرا.
بۆچوونی ئێوە