بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی مۆندیال، هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی قەتەر میوانداری هەڵبژاردەی ئێرانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ پێ دۆڕاند، گۆڵەكانی ئێڕان "علی ڕەزا جهانبەخش، مەهدی تاریمی و علی گوڵزادە" تۆماریان كرد.
بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی ئێران بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتوەو عێراقیش بە خاڵێك لە كۆتا پلەی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی دێت.
Your Comment