ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠ تۆن هەنجیر لە سەوڵاوا بەرهەم دێت

هەموو ساڵێک زیاتر لە ٧٠٠ تۆن هەنجیر لە سەوڵاوا بەرهەم دێت و ئەمەش بۆ زیاتر لە ٥٠٠ بنەماڵە کاروپیشەی ساز کردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری جیهادی کشتوكاڵی سەوڵاوا وتی: لەم شارەدا ١٠٠ دۆنم باخی هەنجیر هەیە کە هەموو ساڵێک زیاتر لە ٧٠٠ تۆن هەنجیر تێیدا بەرهەم دێت.

ئەو وتیشی: ئەمساڵ بە بۆنەی وشکساڵییەوە، ڕێژەی بەرهەم هێنانی هەنجیر لەم شارەدا دابەزیوە و پێش بینی دەکرێت ٣٥٠ تۆن هەنجیر بەرهەم بێت و بنێردرێتە بازاڕەوە.

مەنووچێهری وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەوڵاوا جەمسەری بەرهەم هێنانی هەنجیر لە کوردستانە، وتیشی: ئەم بەرهەمە بۆ زیاتر لە ٥٠٠ بنەماڵە کار و پیشەی ساز کردووە.

News Code 38995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha